فڕۆکەخانەی دەبلن لە ئێرلەندا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ڕادەگرێت

هەواڵ / جیهان :: 21/02/2019‌ :: 270‌ جار بینراوە
وێنەی فڕۆکەخانەکە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


فڕۆکەخانەی دەبلن بەهۆی بینینی ئامێرێكی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە مەیدانی فڕۆکەوانی خۆیدا، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت.

سایتی رەسمیی فڕۆکەخانەکە لەسەر تویتەر نوسیوێتی "لەپێناو سەلامەتی خەڵکیدا بەهۆی بینینی (درۆن)ێكەوە لە مەیدانی فڕگەكەیدا بەشێوەیەکی کاتیی هەموو گەشتە ئاسمانییەکان ڕادەگرین، پێویستە سەرنشینەکان پەیوەندی بە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانیان بکەن تاوەکو ئاگاداری گۆڕانکارییەکان بن".

چەند سەرنشینێک ئاشکرایانکردووە: کە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانەوە پێیانوتراوە "نازانن کەی گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە".


وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure