بومەلەرزەیەک لە پارێزگایەکی هەرێم روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 21/02/2019‌ :: 10386‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى گرته‌وه‌ و هاووڵاتیان هه‌ستیانپێكرد، به‌ڵام زیانى گیانى و ماڵى لێنه‌كه‌وته‌وه‌.


ئه‌حمه‌د عابید، شاره‌زا له‌ بوارى جیۆلۆجى و كه‌شناسى (ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی شوباتی 2019) به‌ دواڕۆژى وت: بومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 12:09 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ روویدا و ئێمه‌ هه‌ستمانپێكرد، به‌ڵام زۆر به‌رده‌وامنه‌بوو هاوكات پێده‌چێت گوڕه‌كه‌ى له‌ ده‌وروبه‌رى چوار پله‌ى رێخته‌ره‌وه‌ بووبێت.

له‌لایه‌كى دیکه‌وه‌ هاووڵاتیانیش له‌ سنورى ناحیه‌ى خورماڵى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ستیان به‌و بوومه‌له‌رزه‌یە كردووە.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure