كاره‌كانى په‌رله‌مان له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رزى داهاتوو ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 21/02/2019‌ :: 312‌ جار بینراوە
به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ندێك له‌ به‌رنامه‌ و خشته‌ى كارى ئاینده‌ى په‌رله‌مان، له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى په‌رله‌مان بۆ دواڕۆژ ئاشكراده‌كات.


به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى یاسادانانى په‌رله‌مان، له‌ یه‌كه‌مین دانیشتندا باس له‌ ته‌واوكردنى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌كرێـت.

روونیشیكرده‌وه‌: سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان تائێستا یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه‌، زۆریش پێویست و گرنگه‌، بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌كان بچنه‌سه‌ر كارى خۆیان و بتوانن كاروباره‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بۆیه‌ پێویست به‌وه‌ده‌كات یه‌كه‌مینجار ده‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان بكه‌ین.

ئاشكراشیكرد: له‌دواى دیاریكردنى سه‌رۆكى لیژنه‌كان، به‌بڕواى من كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت ده‌كرێت.

تائێستا وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و داد له‌ كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران پڕنه‌كراوه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدى پۆستى وه‌زیرى ناوخۆ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن و یه‌كێتى و پارتى-ش له‌سه‌ر ناونانى كاندیدێك بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى داد ناكۆكن.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure