ئەمساڵ هەڵەبجەییەکان لە ئەمەریکا یادی کیمیاباران دەکەنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/02/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

بڕیارە بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەمساڵ شاندێک لە کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە ئەمریکا یادەکە بکەنەوە.


لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەدواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ئاگادارکراینەوە کە بۆ 31-هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە شاندێک لە کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بانگهێشتی ئەمریکا بکەن و دوێنێ بە تیروپشک ئەندامانی شاندەکەمان دیاریکرد.

وتیشی: "نوخشە ناسیح قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە سەرۆکایەتی شاندەکەی کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە دەکات بۆ ئەمریکا، هاوکات تێچووی رۆشتن و هاتنەوەی شاندەکەی هەڵەبجە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو: یادکردنەوەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە وڵاتانی زلهێز بەتایبەت ئەمریکا گرنگی و تایبەتمەندی خۆی دەبێت، چونکە هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بە جینۆسایدی گەلی کورد بناسرێت.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure