كه‌ركوك؛ شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌میرێكی داعش و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روویدا

هەواڵ / کوردستان :: 20/02/2019‌ :: 1279‌ جار بینراوە
وێنە: ئەرشیف

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری

لەشاری کەرکوک شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەمیرێکی داعشدا روویدا، سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت: کوژراو و بریندار هەیە.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی عه‌داله‌ (ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 20ی شوباتی 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: شه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان ئه‌میرێكی چه‌كدارانی داعش و هێزێكی حه‌شد و هه‌واڵگری پۆلیس دروستبووه‌ و چه‌كداره‌كه‌ی داعش توانیوێتی هه‌ڵبێت.

وتیشی: "شه‌ڕه‌كه‌ كاتێك دروستبووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌واڵگری پۆلیسه‌وه‌ چاودێری ماڵی ئه‌میرێكی داعش كراوه‌ به‌ناوی (مه‌یزه‌ر جه‌والی) خه‌ڵكی ناحیه‌ی ره‌شادە له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یران به‌رامبه‌ر شوقه‌كانی غاز".

ئەوەشی خستەڕوو: به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ كارمه‌ندێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌شیان به‌سه‌ختی بریندار بووه‌، چه‌كداره‌كه‌ی داعشیش توانیوێتی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵبێت.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure