كارمەندانی تەندرووستی عێراق ماندەگرن

هەواڵ / عێراق :: 20/02/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


ئەمڕۆ چوارشەممە كارمەندانی تەندرووستی لە سێ پارێزگای عێراق مانگرتنیان راگەیاند.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو كارمەندانە داوای زیادكردنی دەرماڵەی مەترسی دەكەن لە 50 ەوە بۆ 80% و زەویشیان بۆ دابین بکرێت.

ئەو سێ پارێزگایەی لە ئێستادا مانگرتنی كارمەندانی تەندرووستی تیایدا مانیان گرتووە بریتین لە پارێزگاكانی میسان و بابل و واست.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ سێشەممە مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان كۆتایی پێهات ئەوەش لەبەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق داواكارییەكانیان رەوایە و هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن.

و: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure