یەكێتیی هۆشداری دەدات: زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەكات

هەواڵ / کوردستانی :: 20/02/2019‌ :: 9028‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان

كوردستانی نوێ‌: 

- وردەكاریی دانوستانەكان بۆ یەكێتییەكان رووندەكرێتەوە
- مەكتەبی سیاسی: یەكێتی تێبینی زۆری لەسەر دانیشتنەكەی پەرلەمان هەیە

خەبات:
- پەرلەمانتارێك: سەرۆكایەتیی لیژنەكانی پەرلەمان بەپێی بەركەوتە و سانت لیگۆ یەكلایی دەكرێنەوە
- نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاریی دارایی پێكەشی عێراق دەكات
- میسر .. پێنج ئەفسەری پۆلیس بوون بە قوربانیی تەقینەوەیەك
 * وەزارەتی ناوخۆی میسر كوژرانی 16 چەكداری توندڕەوی راگەیاند
- یەكێتی ئەوروپا: هەمیشە ئەگەری ئەوە هەیە سزای نوێ‌ بەسەر ڤەنزوێلادا بسەپێنین
- هۆشداری لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەدرێت
- ئەمڕۆ دوو پڕۆژەی گەورە لە هەولێر رادەگەیەندرێن

هاوڵاتی:
- هەوڵ دەدرێت عوسمانی حاجی مەحمود بكرێتە پارێزگاری كەركوك
- هەفتەیەك لەبەردەم هەرێم ماوە بۆ رادەستكردنی نەوت .. مانگی داهاتوو دۆسیەی نەوتی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەكلایی دەكرێتەوە
- ئەمڕۆ لە گەورەترین كۆبوونەوەی حزبیدا یەكێتی هەڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات
- سامان گەرمیانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ (هاوڵاتی): ئەمریكییەكان و چەند كەسایەتییەك نێوەندگیرییان لەنێوان پارتی و یەكێتی دەستپێكردووە
- لە كەركوك زیاتر لە 20 پۆست لە كورد وەردەگیرێتەوە
- بیلال وەهاب، توێژەر لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ (هاوڵاتی): بەبێ‌ نێوەندگیریی نێودەوڵەتی مەحاڵە هەرێم نەوت رادەستی بەغدا بكات

ئاژانس:
- وتەبێژی یەكێتیی: دانیشتنەكەی پەرلەمان چارەسەركردنی كێشەكان قورستر دەكات
  * ئەگەرەكان كراوەن بە نەچوونە حكومەتیشەوە
- پارتی و گۆڕان بە نهێنی رێككەوتنێكی تر دەكەن .. چوار جڤاتی نیشتیمانی دژ بە چوونە ناو حكومەت بوون
- باڵێكی پارتی دژی ئەوەبووە گۆڕان پێش یەكێتیی بخرێت
  * یەكێتیی هۆشداری دەدات: زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەكات
- ئەمریكا رۆژانە ملیۆنێك دۆلار زیان لە هەرێم دەدات .. هەناردەی نەوتی بۆ ئێران راگرتووە
- نووسینگەی بارزانی لێدوان لە بەرپرسانی پارتی قەدەغە دەكات
- رۆژهەڵاتی كوردستان لەژێر هەڕەشەی گۆڕینی دیمۆگرافییەكەیدایە .. هاوڵاتییانی غەیرەكورد لە ناوچە كوردییەكان نیشتەجێ‌ دەكرێن
- توركیا 15%ی خاكی رۆژئاوای كوردستانی بەدەستەوەیە .. مەترسیی نوێ‌ دروست دەكات
- ڤالانتاین دوو ملیۆن دۆلار دەباتە دەرەوە .. هۆڵەندا هەرێمی پڕ كرد لە گوڵ


هەولێر:
- پەرلەمانی كوردستان دەست بە پێكهێنانی لیژنەكانی دەكات 
- ئەمریكا و ئەوروپا لەسەر وەرگرتنەوەی داعشە دیلەكان تێڕوانینی جیاوازیان هەیە
- 380 ملیار دینار بۆ زیانلێكەوتووانی كارەساتە سروشتییەكان لە كوردستان تەرخانكراوە

وشە:
- لایەن و چاودێران هیواخوازن بەزووترین كات پارتی و یەكێتی بگەنە رێككەوتن
- پەرلەمانی عێراق لە وەرزی یەكەمی یاسادانان تەنیا یەك یاسای پەسەند كرد
- پێنج هەزار پۆلیسی 24 سەعاتی لە هەولێر دادەمەزرێن
- موئەیەد جحێشی: تەنیا لە نانخواردنی سوپای عێراقدا ساڵانە 600 ملیۆن دۆلار گەندەڵی هەیە
- لە 15 ساڵی رابوردوودا عێراق 150 ملیار دۆلاری بە چەك داوە
- هەڵگرتنی بازگە گومرگییەكان كشتوكاڵ دەبووژێنێتەوە 





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure