له‌دياله‌ شه‌ش چه‌كدارى داعش كوژران

هەواڵ / عێراق :: 20/02/2019‌ :: 126‌ جار بینراوە
له‌ ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوودا، چه‌ند گورزێكيان له‌ داعش وه‌شاندوه‌

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى دياله‌، رايگه‌ياند: هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، شه‌ش چه‌كدارى داعشيان كوشتووه‌ و هه‌شت مۆڵگه‌شيان له‌ رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاكه‌ تێكداوه‌.


ليوا روكن عه‌بدلموحسين عه‌باسى، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى دياله‌ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی شوباتی 2019) رايگه‌ياند: "فڕۆكه‌وانى سوپا له‌ ژێر رۆشنايى زانيارى هه‌واڵگرى ورد، سه‌باره‌ت بەمۆڵگه‌كانى داعش له‌ دارستان و باخه‌كانى مه‌خيسه‌ و ئه‌بوكه‌رەمه‌ له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى دياله‌ له‌ ماوه‌ى 72 كاتژمێرى رابردوودا، چه‌ند گورزێكيان له‌ داعش وه‌شاندوه‌".

ئاشكراشيده‌كات: "گورزه‌كان بوونه‌ته‌ هۆى کوژرانى 6 چه‌كدارى داعش و تێكدانى هه‌شت مۆڵگه‌، به‌منزيكانه‌ش ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ وشككردنى شانه‌ تيرۆرستييه‌كانى ئه‌م سنوره‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە