راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى: هيچ هێزێكى بيانى له‌ عێراقدا نييه‌

هەواڵ / عێراق :: 20/02/2019‌ :: 182‌ جار بینراوە
فالح فه‌ياز، راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ هێزێكى شه‌ڕكه‌رى بیانى یان بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ وڵاتدا بوونیان نییه‌، ته‌نیا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، سوپا، پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى رووبه‌ڕووى تیرۆر ده‌بنه‌وه‌.


فالح فه‌یاز، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق، (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى شوبات) له‌ وته‌یه‌كدا له‌ كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوبردنى داعش و بیرى داعش له‌ به‌غدا وتى: "عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ببێته‌ میكانیزم یان ده‌رچه‌ى ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ئه‌وانى تر، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكى نه‌گۆڕى حكومه‌تى فیدراڵییه‌، هه‌وڵیشده‌ده‌ین عێراق ببێته‌ فاكته‌رێكى به‌شدار له‌ دروستكردنى سه‌قامگیرى له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌دا".

وتیشى: "بوونى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ژێر ناونیشانى هاوپه‌یمانى و له‌ بوارى راهێنان و راوێژكاریدایه‌، به‌هیچ بنكه‌ و هێزێكى سه‌ربازى پیاده‌ له‌سه‌ر خاكى عێراق رازى نابین".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى نهێنى هێز و سه‌ركه‌وتنمانه‌ به‌سه‌ر داعش و تیرۆردا".

راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه‌: "عێراق ئاماده‌یى ته‌واوى تیایه‌ بۆ هااوكاریكردنى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیرى داعش، ئاماده‌شه‌ بۆ هاوكارى وڵاتانى دروسێ و ناوچه‌كه‌ بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ بوارى راهێنانى سه‌ربازى".

پ: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure