نرخى نه‌وت له‌ به‌رزترین ئاستى 3 مانگى رابردوودا جێگیرده‌بێت

هەواڵ / ئابوری :: 20/02/2019‌ :: 262‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نرخه‌كانى نه‌وت ئه‌مڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى ئاسیادا له‌ به‌رزترین ئاستدا جۆرێك له‌ سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى پاشه‌كشه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه‌كانى دیكه‌ و ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى بازرگانى نێوان چین و ئه‌مریكا.


كاتژمێر 9:00ى پێشنیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى شوباتى 2019) به‌كاتى هه‌ولێر نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 66.33 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، هاوكات نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش به‌ 56.16 دۆلار فرۆشرا.

ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ نرخه‌كانى نه‌وت له‌سه‌روو 60 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت و ماوه‌ى سێ مانگیشه‌ نرخه‌كان نه‌چووه‌ته‌ سه‌روو 66 دۆلار.

سه‌قامگیریى نرخه‌كانى نه‌وت له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕوانى بڵاوبوونه‌وه‌ى  ره‌شنوسى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى فیدراڵین كه‌ له‌سه‌ر بازاڕى كراوه‌ رۆژانى 29 - 30ى مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا نرخى سوه‌كانى كورتخایه‌نى له‌نێوان 2.25% - 2.50% هێشته‌وه‌، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ى فرۆشتنى سه‌نه‌داتى مانگانه‌ى له‌ 50 ملیاردا هێشته‌وه‌.

دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دانوستاندنه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین به‌شێوه‌یه‌كى باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گه‌شبین بوو به‌ رێككه‌وتنى بازرگانى تا سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو.

ئا: س. م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure