دواڕۆژ زانیاری لەسەر مۆڵەتی دروستکردنی خانو لەسەر زەوی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 20/02/2019‌ :: 6872‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەبڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی هەرێم، هەر زەوییەک کە رووبەرەکەی 100 مەترە و پێشی لە شەش مەتر کەمترە، مۆڵەتی خانووی پێنادرێت، ئەم بڕیارەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، وتەبێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت: "هاووڵاتیان بەوردی لە بڕیارەکە نەگەیشتوون".

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی (ئەمڕۆ سێشەممە 19ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ھاووڵاتیان بەوردی لەو بڕیارە نەگەیشتوون کە شارەوانی دەریکردووە، بەپێی بڕیارەکە ھەموو ئەو زەویانەی کە 100 مەترن و پێشیان لە شەش مەتر کەمتر نییە ئەوا مۆڵەتی خانوی پێدەدرێت و ھیچ کێشەیەکی نیە".

وتیشی: "ھەر زەوییەک کە روکنە و 200 مەترە دەتواندرێت مۆڵەتی دوو خانووی بۆ وەربگیرێت کە بکرێت بە 100 مەتری، بەڵام گەر زەوییەک 200 مەتر بێت و روکن نەبێت و بکرێت بە دوو 100 مەتری و پێشی پێنج مەتر بێت، ئەوا مۆڵەتی پێنادرێت، چونکە پێشی ھیچ خانویەک نابێت لە شەش مەتر کەمتر بێت".

لەئیستادا لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر دروستکردنی خانو لەسەر زەوی 100 مەتری زیادیکردووە، بڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانیش بەوەی هیچ زەوییەک مۆڵەتی خانوی پێنادرێت ئەگەر پێشی لە شەش مەتر کەمتر بێت چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure