دوای گیانلەدەستدانی كچەكەی هەولێر شەمێران چیدەڵێت؟

هەواڵ / کوردستان :: 19/02/2019‌ :: 53005‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 

شەمێران قادر ئەو کەسەی ویستی جگەری خۆی ببەخشێت بە ئاڵا میقداد، ئەو كچەی دوێنێ گیانی لەدەستدا، دەڵێت: "ئێستا هەست بە ئازاری لەدەستدانی خوشکێکم دەکەم و نەخۆشییەکەی ئەو کچە رێگەی نەدا بەشێکی جگەری خۆمی پێببەخشم".


شەمێران قادر، ئەو پیاوەی بە مەبەستی هاوکاریکردن و بەخشینی بەشێکی جگەری بە ئاڵا میقداد لە زەڕەایەنەوە خۆی گەیاندە هەولێر، لەبارەی گیانلەدەستدانی ئاڵا بە دواڕۆژی وت: "بە گیانلەدەستدانی ئاڵا هەستم بە ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆر کردووە و ئێستاش خەم بۆ ئەوە دەخۆم کە نەخۆشییەکەی ئەم کچە رێگەی نەدا بەشێکی جگەری خۆمی پێببەخشم".

وتیشی: "بە کۆچکردنی ئاڵای تاقانە هەست بە لەدەستدانی خوشکێکی خۆم دەکەم و کارەساتێکە هەرگیز بیرناچێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: مەرج نییە هەموو کارێکی خێر و چاکە تەنها بە پارە بکرێت، بەڵکو بە بەخشینی بەشێکی جەستەش دەکرێت، بۆیە گرنگە کاتێک کەسێکی ئەم نیشتمانە کارەساتێکی وای بەسەردێت، هەموومان بە جەستە و رۆح ئامادەبین هاوکاری ئەو کەسانە بکەین کە تووشی رووداوێک دەبنەوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure