نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستن.. دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 19/02/2019‌ :: 410‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی و لیره‌ى توركیش دابه‌زین.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار  به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 119.075 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە  119.900 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.000دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.232.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.255.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.300.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 531 لیره‌.
- دوێنـــێ  دووشـــــــــه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 529 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure