ترامپ جەنگێكی دادوەری

هەواڵ / جیهان :: 19/02/2019‌ :: 156‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دوێنێ 16 ویلایەتی ئەمریكا لە سانفرانسیسكۆ بە رەسمی داوایەكیان تۆماركرد كە تانەگرتنە لە راگەیاندنەكەی سەرۆك دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە باری نائاسای نیشتمانی بۆ دابینكردنی پارەی دروستكردنی دیوارە سنوورییەكە لەگەڵ مەكسیكدا. 


ئەو داوایە ترامپ تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی دەستوور لە دوو بڕگەدا و پێشكەشی دادگای فیدڕاڵی كراوە لە كالیفۆڕنیا و ویلایەتەكان بریتین لە كالیفۆڕنیا، كۆلۆرادۆ، كۆنیتیكت، دیلاوێر، هاوای ئیلیتۆی، مین، میچیگا، مینیسۆتا، نیڤادا، نیو جێرس، نیو مەكسیكۆ، نیویۆرك، ئۆریگۆن، ڤێرچینیا. 

ئەو ویلایەتانە لە هەمانكاتدا وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی فیدڕاڵی تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردی یاسای پاراستنی ژینگە, چونكە كاریگەرییە ژینگەییەكانی دروستكردنی ئەو دیوارەی هەڵسەنگاندووە لەسەر هەردوو ویلایەتی كالیفۆڕنیا و نیو مەكسیكۆ. لە داواكەدا هاتووە ترامپ بە دەستی ئەنقەست وڵاتی نوقم كردووە لە قەیرانێكی دەستووریدا. 

سەرچاوەكان دەڵێن: "نەیارەكانی دروستكردنی ئەو دیوارە تەنیا دیموكراتەكان نین بەڵكو چەند پەرلەمانتارێكی كۆماریخوازیش پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ترامپ نیشانەیەكی خراپە و تێپەڕاندنی دەسەڵاتەكانی حكومەتە".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure