ده‌رمانێكى كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى بیرچوونه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 18/02/2019‌ :: 605‌ جار بینراوە
"خانه‌كانى مێشك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ چالاكییه‌كانى قۆناغى لاوى"

دواڕۆژ

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا تاقیكردنه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر مرۆڤ بكرێت ده‌رباره‌ى ده‌رمانێك كه‌ به‌تایبه‌ت دروستكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى بیرچوونه‌وه‌ى رۆژانه‌ى شته‌كان و نه‌ناسینه‌وه‌ى رووخساره‌كان كه‌ دوو دیارده‌ى زۆر باون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌سانى به‌ساڵاچوودا.


ئه‌م ده‌رمانه‌ نوێیه‌ له‌ شێوه‌ى حه‌بدایه‌ و رۆژانه‌ به‌كارده‌هێنرێت و خانه‌كانى مێشك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ چالاكییه‌كانى قۆناغى لاوى.

رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یل ده‌ڵێت: ده‌رمانه‌كه‌ جۆرێكه‌ له‌ ده‌رمانه‌كانى دژه‌خه‌مۆكى و دژه‌دڵه‌ڕاوكێ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ى ڤالیۆمه‌وه‌ كاریگه‌رى لاوه‌كى زیانبه‌خشى نیه‌ و ته‌نیا كار له‌سه‌ر ئه‌و خانانه‌ى مێشك ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ یاده‌وه‌رییه‌وه‌.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure