دووتوێیه‌كى تایبه‌ت به‌ شیعر ده‌رده‌چووێنرێت

هەواڵ / که‌لتور :: 18/02/2019‌ :: 115‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دواڕۆژ


رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ له‌ دوالاپه‌ڕه‌ى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى شوباتى 2019)یدا، هه‌واڵى ده‌رچواندنى دووتوێیه‌كى شیعریى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ به‌ناونیشانى (مروارییه‌كانى سێبه‌ر و سایه‌).


رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "مروارییه‌كانى سێبه‌ر و سایه‌، دووتوێیه‌كى تایبه‌ته‌ به‌ ده‌قه‌ شیعرییه‌كان بۆ له‌مه‌ولا ناوبه‌ناو وه‌كو ته‌واوكه‌رى دووتوێى (سێبه‌ر و سایه‌) رۆژانى سێشه‌ممه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌. مروارییه‌كانى سێبه‌ر و سایه‌ سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م شاعیران، ئه‌وانه‌ى ده‌قه‌ شیعرییه‌كانیان به‌ فلته‌رى لیژنه‌ى ده‌ق له‌ رۆژنامه‌كه‌مان تێپه‌ڕده‌بێت".

رۆژنامه‌كه‌ شاعیران ئاگادارده‌كات كه‌ ده‌قه‌ شیعرییه‌كانیان له‌ڕێى ناونیشانى [email protected] بنێرن بۆ مروارییه‌كانى سێبه‌ر و سایه‌.   

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure