ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/02/2019‌ :: 772‌ جار بینراوە
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى فۆتۆ: ئه‌رشیف

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد له‌باره‌ى تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی بۆ دواڕۆژ وتی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆ له‌باره‌ى دواهه‌مین داڕشتنه‌وه‌ی (سیغه‌)ی رێككه‌وتنی نێوان ئێمه‌ و پارتی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێمان باش بوو و قبوڵكرا، ئه‌وا ئیمزاى ده‌كه‌ین".

باسی له‌وه‌شكرد: ئەگەر له‌به‌ر رۆشنایی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 5ی شوبات لە گەڵ پارتی بگەینە رێککەوتن، ئەوا به‌ یه‌ك پاكێج رێككه‌وتنی كۆتایی ئیمزا ده‌كه‌ین.

وته‌بێژی یه‌كێتی وتیشی: "پارتی پابه‌ندبوونی خۆی به‌و رێككه‌وتنه‌ رانه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure