نه‌خۆشى گه‌ڕى له‌ پارێزگایه‌كى نزیك هه‌رێم سه‌رهه‌ڵده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 18/02/2019‌ :: 404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرایده‌كات: تائێستا 410 كه‌س تووشی نه‌خۆشی گه‌ڕیی پێست بوون.


شیروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا تائێستا 410 حاڵه‌تی توشبوون بە نه‌خۆشی گه‌ڕی تۆماركردووه‌، له‌ هه‌موو پارێزگاكەدا.

وتیشى: "له‌و ژماره‌یه‌ 269 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ گه‌ڕیی له‌لای چه‌پی موسڵ تۆماركراون، 44 حاڵه‌تیش له‌لای راست و 41 حاڵه‌ت له‌ شه‌نگال و 26 حاڵه‌ت له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌، 16 حاڵه‌ت له‌ مه‌خمور و 14 حاڵه‌تیش له‌ ته‌له‌عفه‌ر تۆماركراون".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌و جۆره‌یه‌ كه‌ ده‌گوزارێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی پیسی ئه‌و ژینگه‌یه‌یە كه‌ ئێستا له‌و شاره‌دا هه‌یه‌.

باسی له‌وه‌شكرد: نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌لای راستی موسڵ ساڵی پار زیاتر بوو، ساڵی رابردوو ژماره‌ی توشبووانی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ 1600 كه‌س زیاتر بوون، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا كه‌میكردووه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure