"به‌ رووخانى خه‌لافەت ململانێکان لەناوچەکەدا دەستپێده‌كه‌نه‌وه‌"

هەواڵ / جیهان :: 18/02/2019‌ :: 177‌ جار بینراوە
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، فه‌لیفه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ (داعش)

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ستوننوسى بریتانى سایمۆن تیسدال، له‌ نوێترین نوسینیدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى ئۆبسێرڤه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: روخانى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى داعش ده‌بێته‌ هۆكارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ململانێكان له‌ ناوچه‌كه‌دا.

وتاره‌كه‌ى سایمۆن تیسدال (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى شوبات)، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ژێر ناونیشانى "روخانى خه‌لافەت ململانێکان لە ناوچەکە دەستپێدەکات"، تێیدا باس له‌و ئه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌ ده‌كات كه‌ هه‌یه‌ بۆ دروستبوونى ململانێكان به‌هۆى روخانى داعش-ه‌وه‌ و ده‌ڵێت: "روخانى خه‌لافەتى رێکخراوى دەوڵەتى ئیسلامى (داعش) وادەکات لەسەر ئاستى هەرێمى و جیهانى، گۆڕانکارى لە ناوچەکەدا دروستبێت و ململانێکان دەستپێبکەنەوە، بە تایبەتى دواى بیستنى ئەو هەواڵەى کە باس لە جوڵەى پاشماوەکانى ئەو رێکخراوە دەکات بەرەو شارى ئیدلب".

ئه‌و ستوننوسه‌  ئاماژه‌ به‌كاتى بوونى سه‌ركه‌وتنه‌كانى واشنتن ده‌كات و  ئه‌وه‌ش دەخاتەروو: "ئەو سەرکەوتنانەى واشنتن و مۆسکۆ و دیمەشق بەدەستیان هێناوە، کاتییە و رەنگە لەداهاتوودا قەیرانێکى نوێ بەدواى خۆیدا بهێنێت، بە تایبەتى کێشەى ئەو منداڵ و خێزانانەى داعش کە بەدیلگیراون و تاکو ئێستا چارەسەرنەکراون".

و: ئاکۆ زەنگەنە
داڕشتنه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure