UN: ملیاران دۆلارمان لەعێراقی دوای داعشدا خەرجكردوە

هەواڵ / عێراق :: 18/02/2019‌ :: 181‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق داعش

دواڕۆژ


نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات لایەنە سیاسییە عێراقییەكان هەرچی زووە پرسی پێكهاتەی وەزارەتە تەواونەكراوەكان كۆتایی پێبێنن، ئاشكراشیدەكات: كە بەملیاران دۆلار پارەیان خەرجكردوە لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكاندا.

 

جنین هینیس بلاسخارت، سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونامی) لەعێراق رایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە پێكهاتەی تەواونەكراوی حكومەتی عێراق تەواوبكرێت تا خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان بگاتە دەست خەڵك.

 

بلاسخارت ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەردەوامبێت لەیارمەتیدانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد: نەتەوە یەكگرتووەكان بەملیاران دۆلاری خەرجكردوە لەبنیاتنانەوەی ئەو جێگایانەی دوای جەنگی داعش رزگاركراون.

 

دوای تێپەڕبوونی 4 مانگ بەسەر راسپاردنیدا، تائێستا عادل عەبدولمەهدی نەیتوانیوە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و داد پڕ بكاتەوە و لەكۆی 22 وەزارەت، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە تەنیا 19 وەزیر بەخشیوە.

ئا: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure