ئه‌سه‌د: هه‌موو خاكى سوریا ئازاد ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 18/02/2019‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سه‌رۆكى سوریا هاوتا توركییه‌كه‌ى به‌ كرێگیراوێكى بچووكى ئه‌مریكا وه‌سفكرد كه‌ په‌نا بۆ ئه‌مریكیيه‌كان ده‌بات بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ باكورى سوریا.


به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سوریا (دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 17ى شوبات) له‌ وتارێكدا له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى وتى: "دوژمنان شكستیان هێنا له‌ پشتبه‌ستن به‌ تیرۆر و به‌كرێگیراوان و چوونه‌ قۆناغى كاراكردنى توركیاى به‌كرێگیراو له‌ باكورى سوریا".

ئه‌سه‌د جه‌ختیكردوه‌: "ئه‌ردۆغان به‌كرێگیراوێكى بچووكه‌ لاى ئه‌مریكیيه‌كان و ناوچه‌ى ئارام كه‌ توركیا كارى بۆ ده‌كات، ئه‌و بابه‌ته‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاى قه‌یرانى سوریا ئه‌نكه‌ره‌ هه‌وڵى دامه‌زراندنى ده‌دات".

سه‌رۆكى سوریا وتیشى: "هه‌موو بستێكى خاكى سوریا له‌ تیرۆرستان و داگیركه‌ران پاكده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو داگیركه‌رێك وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش مافێكى نیشتمانیيه‌ و مايەی گفتوگۆنیه‌".

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure