سبه‌ى شاندێكی یەكێتی لەگەڵ مه‌سعود بارزانی كۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2019‌ :: 2503‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
وا بڕیارە سبەی دووشەممە، شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كۆببێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چارەسەركردنى كێشەكان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت :"ئەگەری زۆر هەیە بگەنە رێككەوتن".


سەرچاوەیەكی تایبەت لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمشەو  یه‌كشه‌ممه‌ 17ی شوبات، بە دواڕۆژی راگەیاند :"ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان بخرێتە پاشنیوەڕۆ یان شەو، لەبەرئەوەی شاندێكی یەكێتی سەردانی مه‌سعود بارزانى دەكەن و ئەگەری زۆرە بارزانى داواكانیان قبوڵ بكات".

وتيشى :"بڕیارە سبەینێ پێشنیوەڕۆ لەشاری هەولێر یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەیەكی دیكە بكەن، پاشان شاندەكەی یەكێتی بڕۆنە لای مه‌سعود بارزانى، دواتر كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت". 

ئەمڕۆ سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دواڕۆژ-ی راگەیاند :"ئێمه‌ چەندینجار دووپاتمانكردووه‌ته‌وه‌ كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ پارتی پارێزگاری كەركوكە، داوا دەكەین كاندیدی حیزبەكەمان بۆ ئەو پۆستە دابنرێت".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە