نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ..دۆلار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 17/02/2019‌ :: 8092‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 17ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێران كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ى توركیش جێگیر بوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زینی بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 119.950. دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.000 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.000 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.950 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.180.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.170.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.240.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 527 لیره‌.
- دوێنـــێ  شـــــــــــه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 527 لیره‌ بوو.

ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure