ترەمپ هەڕەشەی ئازادكردنی زیندانییەكانی داعش دەكات

هەواڵ / جیهان :: 18/02/2019‌ :: 219‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: كە داوای لە هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی كردوە زیاتر لە 800 چەكداری داعش وەربگرنەوە كە لە سوریا دەستگیركراون و بیاندەنە دەست دادگا.


ترەمپ لە تویتێكدا نووسیوێتی: "دەوڵەتی خەلافەت لەسەر لێواری رووخانە، بەڵام ئەڵتەرناتیڤەكە باش نییە چونكە ئێمە ناچار دەبین ئازادیان بكەین".

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "ویلایەتە یەكگرتووەكان نایەوێت دەستەوەستان بووەستێت و ببینێت چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لە سوریاوە بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا كە ئەگەر ئازادبكرێن وا دەكەن". 

لەلایەكی دیكەوە سەركردەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت: "ئەو هێزانەی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتیوانییان لێدەكات هێندەیان نەماوە كۆنترۆڵی دواین مۆڵگەی داعش بكەن لەسەر رووباری فورات و بەمەش داعش بە یەكجاری دەدۆڕێت".

پ: ك. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure