لەبارەی گەردەلولەکەی هەفتەی داهاتووەوە روونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2019‌ :: 36758‌ جار بینراوە
هەفتەی داهاتوو لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە سەرهەڵدەدات

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 

کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئەو گەردەلولەی هەفتەی داهاتوو لە چەند وڵاتێکی ناوچەکە سەرهەڵدەدات کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت.


بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم (ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی شوباتی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەو گەردەلولەی هەفتەی داهاتوو لە چەند وڵاتێکی عەرەبی هەڵدەکات کاریگەریەکی لەسەر پارێزگاکانی هەرێم نابێت.

وتیشی: "کاریگەری ئەو گەردەلولە لە هەرێم بە شێوەیەکی زۆر کەم دەردەکەوێت و لەوانەیە کەمێک تۆز و خۆڵ ببیندرێت کە ئەویش هەموو شوێنێک ناگرێتەوە".
 
سەبارەت بە کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووش ناوبراو وتی: "ئەو هەور و نمە بارانەی کە هەیە تا رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و رۆژانی دواتریش هیچ بارانێک نابارێت.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure