ناوچەكە بۆ لەدایكبوونی دەوڵەتی كوردی ئامادە دەكرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 17/02/2019‌ :: 282‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 
- كۆمسیۆنی ئەوروپا سعودیەی خستە لیستی رەشەوە
- قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ توركیا و ئێران ئاشكرا دەكرێت
* توركیا 10 ملیار دۆلار و ئێرانیش 6 ملیار 

خەبات:
- پارتی و گۆڕان رێككەوتنێكی چوار خاڵیان راگەیاند
- پارتی و یەكێتی لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكاندان
- ئەمریكا چاودێری رەوشی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق دەكات
- كریستیانەكانی نەینەوا داوای هەرێمی سەربەخۆ دەكەن
- پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە دهۆك تەواو دەكرێن
- باكووری كوردستان .. بەفر و رەهێڵە رێگای 131 ناوچەیان لە وان، هەكاری و مووش داخستووە

هەولێر:
- پارتی و گۆڕان لەسەر بەشداریی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان رێككەوتن
- كۆنگرەی ئاسایش لە میونشن، گۆڕەپانێك بۆ دیپلۆماسیەتی پشت پەردە
- پەرلەمانی كوردستان ئەندامەكانی بۆ كۆبوونەوەی هەژدەی مانگ بانگهێشت 
- وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: كورد هاوشانی ئێمە دژی داعش جەنگاون و لە پاڵپشتیكردنیان بەردەوام دەبین
- فیلمێكی بەهمەنی قوبادی لەناو 12 فیلمی سەرسووڕهێنەری مێژووی سینەمای جیهاندایە

ژیان:
- یەكێتی داوای گرەنتی بۆ كەركوك دەكات

هەواڵ:
- نازحەكان هەڕەشە لەسەر پرۆسەی سەرژمێری لە كەركوك دروست دەكەن
- بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێتەوە كاری هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك رادەگیرێت
- ناوچەكە بۆ لەدایكبوونی دەوڵەتی كوردی ئامادە دەكرێت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure