كۆمه‌ڵ له‌باره‌ى به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2019‌ :: 555‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی نێوان وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆتاییهات.


له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ وته‌بێژی هه‌ردوو حیزب له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌شێك له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكراكرد.

شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ئه‌وان هه‌میشه‌ بۆ زۆربه‌ی پرسه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا بوون و هه‌موو كاتێكیش پێكه‌وه‌ ده‌بین.

هاوكات رێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له‌وه‌كرد: به‌ ره‌سمی بڕیارماننه‌داوه‌ بچینه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌، بۆ سبه‌ینێش هێشتا بڕیارمان نه‌داوه‌ به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ین.

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure