یەكێتی چاوەڕێی دوا وەڵامی پارتی دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 17/02/2019‌ :: 736‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌ 17ى شوباتى 2019، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كۆببێته‌وه‌، بۆ پرسى بڕیاردان له‌ به‌شداریكردنیشیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى پارتى ده‌كه‌ن.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، به‌ دواڕۆژى وت: "دوای کۆبونەوەی پارتی و وەڵامدانەوەیان بۆ یەکێتی، کۆدەبینەوە".

وتیشى: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ى دواین پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنى سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ زاره‌كیه‌ى پارتى نه‌گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتنى نووسراو، به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌كه‌ین و هه‌ڵوێستمان چى بێت".

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌ پیرمام به‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی پرسەکانی رێککەوتن لە گەڵ گۆڕان و پێشنیارەکان کە ئاڕاستەی یەکێتیان کردووە، دەکەن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى یه‌كێتى، باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پارتى وه‌ڵاممان بداته‌وه‌ و بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن، ئه‌وا كاتژمێر 8ى ئه‌مشه‌و به‌پێى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیانه‌ى ئه‌نجاممانداوه‌ هه‌ردولا كۆده‌بینه‌وه‌ و رێككه‌وتنى نووسراو له‌ هه‌ولێر واژۆ ده‌كه‌ین.

جه‌ختیشى كرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتى رێككه‌وتنى نووسراو له‌باره‌ى پرسه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا و كه‌ركوك واژۆ نه‌كه‌ین، به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناكه‌ین.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure