مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان لەچەندین پارێزگا دەستیپێكرد

هەواڵ / عێراق :: 17/02/2019‌ :: 823‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاش ئەوەی سەندیكای مامۆستایانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە بایكۆتی دەوامی خوێندنگەكان بكەن، هەر ئەمڕۆ دوو پارێزگای گەورە پشتیوانی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ داخوازی مامۆستایان و دەومیان نەكرد.

بەهۆی جێبەجێنەكردنی داخوازییەكانی مامۆستایان و باش نەكردنی حاڵ و گوزەرانیان، دوێنێ سەندیكای مامۆستایانی عێراق داوایكرد رۆژانی 17 و 18ی شوبات بایكۆتی دەوام بكەن لەبەغدا و هەموو پارێزگاكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاست.

محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری واست رایگەیاند: لەپێناو هەل رەخساندن بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، بڕیاریانداوە بچنە پاڵ داخوازی مامۆستایان و پشتیوانییان بكەن بە پەكخستنی دەوامی خوێندنگەكان.

هاوكات لەشارەكانی كەربەلا و بەسرە و نەجەف-یش مامۆستایان بۆ پشتگیری داواكارییەكەی سەندیكای مامۆستایان بڕیاریانداوە بچنە پاڵ مانگرتووان و دەوام ڕاگرن.

ئا: ئارام غەفور 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure