خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان هه‌رێم و عێراق داده‌نرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 16/02/2019‌ :: 1432‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارايی له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان هه‌رێم و عێراق دابنرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێم نایه‌وێت یاسایی پاراستنى به‌رهه‌مە ناوخۆییه‌كان و رۆژنامه‌ى كشتوكاڵى په‌یره‌و بكات.


ئه‌حمه‌دى حاجى رەشید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق  (ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ 19ى شوباتى 2019) له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تى "لەبەدواداچوونم بۆ یەکخستنی تاریفەی گومرگی نێوان هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵ، پێیانڕاگەیاندم، کە هەرێم نایەوێت یاسای بەرهەمە ناوخۆییەکان و رۆژنامەی کشتوکاڵی بپارێزێت، بۆیە ئەگەری دانانەوەی خاڵە گومرگییەکانی لەئارادایە، ئەگەر هەرێم بەتەواوی پابەند نەبێت بە برگەی دووەم و هەردوو برگەی (۲'٤)" .

ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: كه‌ داهاتەکەش بەیەکسانی دابەشدەکرێت ٥٠٪ بۆ پەرەپیدانی خاڵە گومرگییەکان.

 ئا: س. م
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure