ھەسەدە: به‌زووترین کات مژدەی کۆتاییھاتنى داعش دەدەینە جیھان

هەواڵ / جیهان :: 17/02/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

فەرماندەیەکی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ئاشكرایكرد لە باخۆزی چەکدارانی داعش گەمارودراون و بەزووترین کات مژدەی کۆتاییھێنانى داعش دەدەنە ھەموو جیھان.


چیا فرات، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە کۆنگرەیه‌كى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ھێزەکانیان لەباخۆزی سەروو چەکدارانی داعشیان گەمارۆ داوەو لە مەودایەکی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مەتر ماونەتەوە.

رونیشیكرده‌وه‌: چەکدارانی داعش خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغان بەکاردێنن، شەرڤانانیش بە ئارامی پێشرەوی دەکەن و چەندین دیلی ئێمە لە دەستی چەکدارانی داعشدا بوون و دوێنێ ١٠ لەو دیلانە ئازادکراون.

راشیگەیاند: داعش بە چەند رۆژێک لەناو ناچێت، بە زووترین کات مژدەی کوتاییھێنان بە داگیرکاری چەکدارانی داعش دەدەنە ھەموو جیھان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure