وه‌فدێكى هه‌رێم لەگەڵ ئێران تاووتوێی كردنه‌وه‌ى دوو ده‌روازه‌ى سنورى ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 16/02/2019‌ :: 165‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وه‌فدێكى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى شارى كرماشانى ئێران ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌رزى سنورى شوشمێ و سازان.


ئاژانسى هه‌واڵى (ئێسنا)ى ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى شوبات بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، وه‌فدێكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى پارێزگاى كرماشانیان كردوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران، بۆ په‌ره‌پێدانى كارى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا و كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو خاڵى سنورى شوشمێ و سازان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى.

ئێسنا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى ئێران ده‌كات، بۆ به‌شداریكردن له‌ ساڵیادى كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16ى ئازارى 2019.

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure