پارتی و گۆڕان راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2019‌ :: 2557‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

دواى كۆبووه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
ڕاگەیەنراوى کۆبوونەوەى هاوبەشى بزوتنەوەى گۆڕان‌و پارتى دیموکراتى کوردستان

ڕۆژى 16 /2 /2019 شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان ‌و بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى، کۆبوونەوەو لە کەشوهەوایەکى دۆستانەدا، گفتوگۆیەکى ڕاشکاوانەى بەرپرسیارانە کرا، پەیوەندیى هەردوولا و گفتوگۆى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم ‌و رێککەوتنى سیاسیی نێوان هەردوولا خرایەڕوو.
 
لەکۆبوونەوەکەدا هەردوو شاند، رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
1 -  رێککەوتنى سیاسیی نێوان پارتى‌ و بزوتنەوەى گۆڕان پەسەند کرا.
2- لە کۆبوونەوەکەى 18ى 2ى پەرلەمانى کوردستاندا فراکسیۆنى پارتى‌و فراکسیۆنى گۆڕان بەشداردەبن. 
3- لەسەر شێوازى پێکهێنانى حکومەت گەیشتوونەتە قۆناغى کۆتایى ‌و بەرەوپێشچوونى بەخۆیەوە بینیوە.
4- پڕۆژەى ڕێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکرادایەتیى هەدوولا بۆ پەسەندکردنى.

 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure