گۆڕان و پارتی رێككه‌وتن

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2019‌ :: 1191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتن به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مان بكه‌ن.


رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی شاندی پارتی بۆ لای گۆڕان، رایگه‌یاند له‌باره‌ى پۆسته‌كانی حكومه‌ت و چه‌ند پرسێكی تر رێككه‌وتوون.

دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان پارتی و گۆڕان، رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بە میدیاکانی راگەیاند "هەردوو شاند (پارتی و گۆڕان) رێککەوتن کە شێوەی حکومەت  چۆن بێت.

وتیشی: "هەردوولاش ئامادەی کۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمان دەبن، تاوەکو ئێستا پڕۆژەیە، بەڵام هەنگاوی گەورەی بردووە، پڕۆژەکە دەبرێتە بەردەم سەرکردایەتی هەردوولا بۆ ئەوەی تەئکید له‌سه‌ر ئەو رێککەوتنە بکەن"

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "ره‌شنوسێك له‌نێوان گۆڕان و پارتی ئاماده‌كراوه‌و سبه‌ی ئه‌خرێته‌وه‌ به‌رده‌م جڤاتی نیشتمانی و تاوتوێ ده‌كرێت، ئه‌وكات په‌سه‌ند ده‌كرێت".

بەگشتی لەکۆبوونەوەکەدا، هەردوولا لەسەر ئەم خاڵان رێککەوتوون:

۱. رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەندکرا.
۲. لە کۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن.
۳. لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی.
٤. پڕۆژەی رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردوولا بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure