عێراق به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌مكرده‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 16/02/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، عێراق به‌رهه‌مى یه‌كێك له‌ كێڵگه‌ گه‌وره‌كانى كه‌مكردووەته‌وه‌، تا ئاستى نیوه‌ كه‌متر.

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، به‌ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه‌: له‌م مانگه‌دا عێراق به‌رهه‌مى نه‌وتى كێڵگه‌ى گه‌وره‌ى مه‌جنونى كه‌مكردووەته‌وه‌ بۆ 104 هه‌زار به‌رمیل له‌ یه‌ك رۆژدا".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت ئاشكراشیكردووه‌: ئه‌و كێڵگه‌یه‌ له‌ مانگى كانونى دووه‌مدا رۆژانه‌ 220 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مى هه‌بووه‌.

وتووشیه‌تى: "پرۆسه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه‌ پابه‌ندبوونى عێراقه‌ به‌ رێككه‌وتنى وڵاتانى به‌رهه‌مێنى نه‌وت (ئۆپك) له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م".

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure