نرخى نه‌وت بۆ به‌رزترین ئاستى ساڵى 2019 به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 16/02/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


نرخه‌كانى نه‌وت له‌ كۆتا مامه‌ڵه‌ى هه‌فته‌دا بۆ به‌رزترین ئاستى ئه‌مساڵ به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى سه‌قامگیربوونى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه‌كانى دیكه‌ و ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنى بازرگانى نێوان ئه‌مریكا و چین.

له‌ داخستنى بازاڕى هه‌فته‌ى رابردوودا نه‌وتى خاوى برێنت دۆلارێك و 68 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 2.60% به‌رزبووه‌وه‌و به‌رمیلێك به‌ 66.25 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هاوكات نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش دۆلارێك و 18 سه‌نت كه‌ ده‌كاته‌ 2.17% به‌رزبووه‌وه‌و به‌رمیلێك به‌ 55.59 دۆلار فرۆشرا.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌ره‌وپێشچوونێكى باش له‌ دانوستاندنه‌ بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش پاڵپشتییه‌كى باش بوو بۆ بازاڕه‌كان كه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یەى نرخه‌كانى نه‌وت له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2019دا نرخه‌كانى نه‌وت بۆ ئەو ئاسته‌ به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه‌.

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure