پارتی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات
له‌باره‌ى به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2019‌ :: 7463‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەرچاوەیەك لە پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی كوردستان بكات، ئەوان كۆبوونەوەكە بە یەکێتیش ئەنجام دەدەن.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارتی دیموكراتی كوردستان (ئەمڕۆ 16ی شوباتی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ بڕیاری بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە 18ی شوباتی پەرلەمانی كوردستان بدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە بێ بەشداری یەكێتیش ئەو كۆبوونەوە دەكەن، بەڵام ئەگەر گۆڕان بڕیاریدا بەشدار نەبێت، ئەوە حاڵەتێكی دیكەیە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بكرێت هاوشێوەی ساڵی 2014 پۆستەكانی یەكێتی بۆ دوای رێككەوتنیان جێدەهێڵن.

لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شاندی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان لە شاری سلێمانی لەكۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێی رێككەوتنی نێوانیان، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكێتی لەكۆبوونەوەیان بڕیاریاندا هەتا رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی واژوو نەكەن، بەشداری كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی كوردستان ناكەن. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure