لەبارەی تەقەكردن لەماڵی سەرۆكی حیزبێك رونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2019‌ :: 6748‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

هاوپەیمانی نیشتمانی رەتیدەكاتەوە تەقە لە ماڵی ئارام قادر، سەرۆكی حیزبەكەیان كرابێت و دەڵێن ئەو هەواڵە راست نییە.


عوسمان گوڵپی، وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی (ئەمشەو 16ی شوباتی 2019) لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رەتیكردەوە، شەوی رابردوو لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی تەقە لەماڵی ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانی كرابێت و وتیشی: "ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و تەقە لەماڵی مامۆستا ئارام نەكراوە".

لێدوانی ناوبراو لە كاتێكدایە ئەمڕۆ چەند میدیایەك هەواڵی تەقەكردن لە ماڵی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانییان بڵاوكردەوە. ئارام قادر، لەمانگی 11ی ساڵی رابردوو لە كۆبوونەوەی گشتی هاوپەیمانیدا بە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵبژێردرا.

پ: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure