نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. دۆلار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 16/02/2019‌ :: 2289‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 16ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێران دابه‌زى و لیره‌ى توركیش كه‌مێك به‌زربووه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زینی بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 119.075. دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.000 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.000 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.075 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.149.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.163.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.220.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 527 لیره‌.
- دوێنـــێ  پێنجشـــــــــــه‌مه‌: 100 دۆلار به‌ 530 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure