ترەمپ باری نائاسایی رادەگەیەنێت

هەواڵ / جیهان :: 16/02/2019‌ :: 245‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


(دوێنێ 15ی شوباتی 2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە رەسمی باری نائاسایی نیشتیمانی راگەیاند سەبارەت بە بارودۆخی سنوورەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و مەكسیك. ئەمەش رێگەیەكە بۆ ئەوەی كە بتوانێت بودجە لە پێنتاگۆنەوە وەربگرێت بۆ دروستكردنی دیوارەكە لە سنووری مەكسیكدا.


راگەیاندنەكە دەڵێت: "زۆربوونی تاوان و قاچاخچییەتی مادە هۆشبەرەكان بووەتە هۆی قەیرانێك و كێشەیەكی مرۆڤایەتی گەورە  لەو ناوچە سنوورییەدا كە مەترسی دروستدەكەن بۆ ئاسایشی نەتەوایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان". 

 

لە بەرامبە ئەم راگەیاندنەدا هەردوو ویلایەتی كلیفۆرنیا و نیویۆرك رایانگەیاند كە رێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر دژی راگەیاندنەكەی سەرۆك ترەمپ.

 

ئەم راگەیاندنەی ترەمپ فێڵكردنێكی یاساییە لە كۆنگرێس و پێشبینی دەكرێت رووبەڕووی شەڕێكی یاسایی دوور و درێژ ببێتەوە. 

 

حاكمی كالیفۆڕنیا كە سەر بە دیموكراتخوازەكانی ئەمریكایە لە لێدوانێكدا وتی: "پەیامەكەمان  بۆ كۆشكی سپی سادە و روونە. لە دادگا چاومان بەیەك دەكەوێت".

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure