ئێران هەڕەشە دەكات

هەواڵ / جیهان :: 16/02/2019‌ :: 176‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سوپای پاسدارانی ئێران، پاكستان و سعودیە و ئیماراتی تۆمەتباركرد كە بە فەرمانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەستیان هەبووە لە هێرشەكەی زایداندا. 

لیوا محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسداران رایگەیاند: مامەڵەی تاران لەمەولا لەگەڵ سعودیە و ئیمارات جیاواز دەبێت، جەعفەری وتی: "هێرشبەرەكان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی پاكستانەوە پارێزراون و پشتیوانیان لێكراوە و پێویستە پاكستان مامەڵەی خۆی لەگەڵ تیرۆرستاندا بگۆڕێت، ئەگینا ئێران رێوشوێنی جیاواز دەگرێتەبەر".

تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە: ئەو هێرشە خۆكوژییەی كە 27 پاسداری ئێران كوژران لە پارێزگای سیستان بلوجستان، پاكستان لە پشتیەوەیەتی و تاران دەزانێت شوێنی تیرۆرستەكان لە كوێیە و چۆن دەزگا ئەمنییەكانی پاكستان دەیانپارێزێت.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure