پارتی بڕیارێكی نوێ بۆ سەركردەكانی دەردەكات

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2019‌ :: 4585‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارێكی بۆ سەركردەكانی دەركردوە كە لەم قۆناغەدا جگە لە مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمی حیزب، هیچ سەركردەیەكی دیكە لێدوان بۆ میدیاكان نەدات.


ئەندامێكی سەركردایەكی پارتی كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە (ئەمڕۆ 16ی شوباتی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لەلایەن حیزبەوە رایانسپاردوون كە لەم قۆناغەدا هیچ سەركردەیەك بۆی نییە لێدوان بۆ میدیاكان بدات، تەنها مەحمود محەمەد، وتەبێژی رەسمی دەتوانێت قسە بكات.

ئەو سەركردەیە ئاماژەی بەوەكرد: هۆكاری بڕیارەكە ئەوەیە وتەبێژی حیزب ئاگاداری وردەكاری كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانە.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure