یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2019‌ :: 1029‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

 

(ئەمڕۆ شەممە 16ی شوباتی 2019) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوەوە و دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەنراوی رۆژنامەوانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمڕۆ (16ی شوبات) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی‌ و بەئامادەبوونی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی، كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. 

كۆبونەوەكە، كە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، بارودۆخی سیاسی  كوردستان‌ و عێراق‌ و پارێزگای كەركوك‌ و ناوچە كوردستانییە دابرێنراوەكان‌ و  ناوچەكە تاوتوێكرا و دواپێشهاتەكانی پرۆسەی گفتوگۆكان لەبارەی رێكەوتنی سیاسی لە نێوان یەكێتی‌ و پارتی بۆ  پرسەكانی هەرێمی كوردستان‌ و بەغدا‌ و كەركوك‌ و پرسە نەتەوەیی‌ و نیشتمانیەكان بەوردی هەڵسەنگێندرا‌ و ڕاو بۆچوونی لەبارەوە گۆڕدرایەوە. 

ئەنجومەنی سەركردایەتی، سیاسەتی یەكێتی دووپات دەكاتەوە، كە پابەندە بە بنەماكانی رێكەوتنی سیاسی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌ و پارتی كە لە ڕۆژی (5ی شوباتی 2019)  ئیمزاكراوە كە بەستنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دانانی پارێزگار‌ و ئاسایی كردنەوەی دۆخی پارێزگاكە هاوكاتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بێت.  

بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختدەكاتەوە،   ئامادەیە بۆ رێكەوتنێكی سیاسی گشتگیر كە پرسەكانی كوردستان‌ و كەركوك‌ و عێراق وەك یەك پاكێچ رێكکەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بكرێ‌، بەهاوكاری‌ و هاوبەشی هێزە سیاسیەكانی كوردستان، لەپێناوی بەدیهێنانی یەكڕیزی لایەنەكانی كوردستان‌ و شەراكەتی ڕاستەقینە كە لە خزمەتی  بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بێت. 

لەم ڕوانگەیەوە هەر هەنگاوێك  بەبێ‌ رێكکەوتنی سیاسی لایەنەكان، بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان‌ و پرۆسەی سیاسی ناكات، لەكاتێكدا، كە ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریدایە‌ و بەرژەوەندی گەلەكەمان ئەوەمان لێدەخوازێت هەموو لایەنەكان یەكڕیز‌ و یەكدەنگ بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان‌ و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان. 

ئەنجومەنی سەركردایەتی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
16/2/2019



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە