یەکێتیی بەمەرج بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمان دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 16/02/2019‌ :: 3530‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

(ئەمڕۆ 16ی شوباتی 2019) ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لەسلێمانی کۆبوەوە و دەربارەی بەشداریکردن لەکۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بڕیاریداوە ئەگەر تا سبەی پارتی رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتیی واژۆنەکرد ئەوا نەچنە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە.

لە 5ی شوباتی 2019 یەکێتیی لەگەڵ پارتی رێککەوتنێکی سیاسی کردوە و رێککەوتنەکە لەبارەی سێ بابەتەوەیە و دەبێت پارتی لەسەر هەرسێ بابەتەکە رێککەوتن بکات و رێککەوتنەکەش واژۆبکرێت، ئنجا دەچنە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

 

پڕۆژە سێ بڕگەییەکە بریتییە لە پرسەکانی (رێککەوتنامە بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم، کۆبوونەوەی 18ی شوباتی پەرلەمان، رێککەوتننامە لەبارەی کەرکوک).




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە