نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 16/02/2019‌ :: 231‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی شوبات 2019) بە دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى  و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 250 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 400 دینار.
100 لیرە بە 23 هەزار دینار.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 900 دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 250 دینار.
100 لیرە بە 23 هەزار و 650 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure