پێڵاوەکەی حەلبووسی عێراقییەکان توڕەدەکات

هەواڵ / عێراق :: 16/02/2019‌ :: 581‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ

وێنەی پێڵاوی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی توڕەکرد، چونکە هێشتا سێ یەکی خێزانە عێراقییەکان لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین پۆستی رەخنەگر و توڕە بڵاوبووەوە، چونکە حەلبووسی پێڵاوێکی مارکەی (لیویس ڤیتۆن)ی لەپێدابوو کە نرخەکەی 950 دۆلاری ئەمریکییە.

لە پۆستێکی رەخنەگرانەدا، بەندەر عکێدی بە پێکەنینەوە نووسیویەتی: "گەورەم رێگەدەدەیت بەپشت هەڵتبگرم و مانگانە 950 دۆلارم بدەیتێ؟". هەروەها رافس ناجی نووسیویەتی: "ئێوە نازانن چەند پارەیداوە تاوەکو ئەم پۆستەی کڕیوە؟ 950 دۆلار چییە بۆ ئەو؟"

لەلایەکی دیکەوە ئەندامێکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق وتی: "نرخی ئەم پێڵاوە لە مووچەی چوار فەرمانبەری تازە دەستبەکاربوو زیاترە".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure