ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ چیاى سه‌فین گیریانخواردبوو رزگاركران

هەواڵ / کوردستانی :: 16/02/2019‌ :: 567‌ جار بینراوە
به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا گیریانخواردبوو

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

دره‌نگانی شه‌وى رابردوو ئه‌و پێنج ئۆتۆمبێله به‌سه‌رنشینه‌كانیانه‌وه‌ رزگاركران كه‌ له‌ چیای سه‌فین گیریانخواردبوو. 


رائید وه‌لی خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای چوونی تیمێكی به‌رگری شارستانی و پۆلیس و ئاسایش توانیان ئه‌و پێنج ئوتومبێله‌ رزگاربكه‌ن كه‌ له چیای سه‌فین به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا گیریانخواردبوو. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ گه‌شتیار و رێبوار بوون و هه‌موویان به‌ سه‌لامه‌تی رزگاركران و گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ لێوه‌ی هاتبوون. 

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ شه‌پۆلێكى به‌فر و باران ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بارینى به‌فر بووه‌ته‌ هۆى گیرانى رێگاكان و په‌خستنى هاتووچۆ.

پێداچونەوە: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە