رێگەی نێوان چوار قه‌زا داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/02/2019‌ :: 3509‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌، ڕێگەی نێوان سۆران، رواندز و چۆمان-ڕانیه‌ له‌ دیوی سنوری ناحیه‌ی وه‌رتێ داخراوه‌. 


موسلیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به‌قه‌زای ڕواندز (ئەمشەو هەینی 15ی شوباتی 2019) به‌دواڕۆژی وت: "به‌هۆی بارینی به‌فر و ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و سه‌ختی ڕێگەكه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌، ڕێگەی زینی وه‌رتێ كه‌ هه‌رچوار قه‌زای سۆران، چۆمان و رواندز به‌ قه‌زای رانیه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ داخراوه‌. 

وتیشی: "داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین تا ڕێگەكه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ به‌و هێڵه‌دا هاتووچۆ نه‌كه‌ن". 

ڕێگەی زینی وه‌رتێ ساڵانه‌ به‌فرێكی زۆری لێده‌بارێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی دروستبونی ئاسته‌نگ بۆ شوفێران.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure