سبەی کۆدەبنەوە
گۆڕان داوای پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پارتی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 15/02/2019‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

بڕیارە سبەی شەممە 16ی شوباتی 2019، بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە، ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕانیش دەڵێت: "پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت بە مافی خۆمان دەزانین".


کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان، بەدواڕۆژی وت: "پاشنیوەڕۆی سبەی، پارتی و گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کۆدەبنەوە".

وتیشی: "کۆبوونەوەکە بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە و ئێمە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت بە مافی خۆمان دەزانین".

کوێستان محەمەد، باسی لەوەشکرد: ئەگەر پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت لای گۆڕان بێت دەتوانین ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکەین کە لەکاتی هەڵبژاردن رامانگەیاندبوو، بۆیە پێویستە تا دوا ساتەکانی گفتوگۆکان بەرگری لە وەرگرتنی ئەو پۆستە بکەین.

رونیشیکردەوە: جڤاتی نیشتمانی بڕیار دەدات ئایا بەبێ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، بەشداری لە حکومەت دەکەین یاخود نا.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure