تیمەكانی پاككردنەوەی بەفر لە سلێمانی كەوتنە ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 15/02/2019‌ :: 3582‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی سلێمانی تیمەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پاككردنەوەی بەفر لەرێگەكانی دەرەوەی شار.


ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی (ئەمڕۆ هەینی 15ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: تیمەكانمان بەسەر چوار ناوچەدا دابەشبوون ئەوانیش رێگەی پێنجوین، سەر رێگەی تاسڵوجە- دوكان، یەكێكیان بۆ شارباژێڕ و یەكێكیشیان بۆ قەرەداغ، هەمووی چاوەڕێی هەواڵی بارینی بەفرن بۆ ئەوەی دەست بەپاككردنەوە بكەن و 24 كاتژمێر لەئامادەباشیدان.

وتیشی: "ئێستا لە شارۆچكەكانی پێنجوێن و شارباژێڕ بەفر دەبارێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەحاڵەتی رۆیشتن بەو ناوچانەی بەفریان لێ دەبارێت بەتایبەتیش شاخاوییەكان زنجیر لە ئۆتۆمبێلەكانیان ببەستن".

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure